بەرەی دژایەتی ئێران بەرفرەوان دەبێت كۆمكاری عەرەبی بزانە چی كردووە

خواكوڕك

لە كۆمكاری عەرەبی لێژنەیەكی هەمیشەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە دەستێوەردانی وڵاتانی عەرەبی بە ئەندامیەتی هەریەكە لە بەحرێن و مسر و ئیمارات و سعودییە پێكهێنرا.

وەزیری دەرەوەی بەحرێن شێخ خالد بن ئەحمەد لە لێدوانێكی دا رایگەیاند،  ھەڕەشەی راستەوخۆی ئێران  بۆ سەر ئەمنیەتی كەنداو لە سنووری یەمەن و عێراقە و ئێران ناوەندی یەكەمی ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی كەنداو هەروەها دەلێت لە كۆمكاری عەرەبی  لیژنەیەكی ھەمیشەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی “دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی” بە ئەندامەتی ھەر یەك لە بەحرێن، میسر، ئیمارات و سعوودییە پێكھێنرا.

 

هەورها وەزیری دەرەوەی بەحرێن ئەوەشی راگەیاند ئەگەر ئێران نیازپاكی خۆی پیشان نەدات و بەردەوام بێت لەسەر دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی بەحرێن و وڵاتانی ئەنجومەنی ھاوكاری كەنداو، میكانیزمی پێشنیاركراو لە لایەن ئەنجومەن دەگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانەكانی ئێران بە ھاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ زیاتر پەراوێزخستنی ئێران لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیھانی.

 

 

Back to top button