وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری لێبڕینی %21 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی به هۆی قه‌یرانی دارای و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی مووچی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئازاری پاڵپشت به بڕیارێكی تایبه‌ت كه تێیدا %21 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕدرا مووچه‌ی دابه‌شكرد ئه‌مڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری، رایگه‌یاند كه نووسراوێکی وەزارەتەکە كه تایبه‌ت بوو به لێبڕینی %21هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك وەزیری دارایی رێنمایی داوەتە وەزارەتەکەی کە کار بەو نووسراوە نەکرێت تاوەکو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێت.
هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی كه كۆتاییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌د ملیار دیناری دیكه ده‌خرێته سه‌ر حسابی بانكی حكومه‌تی هه‌رێم و له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌ست ده‌كرێت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.