2 وه‌زیر و 4 په‌رله‌مانتار له لوبنان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
داوی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی 4ـی ئاب كه بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 170 كه‌س و بریندار بوونی نزیكه‌ی 5000 هه‌زار كه‌س بریندار بوون، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته دروست بوو كه خۆپیشانده‌ران چه‌ند وه‌زاره‌ت و باره‌گایه‌كی حكومه‌تیان سوتاند،
ماڵپه‌ڕی سكای نیوز رایگه‌یاندووه كه له ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران ئەمڕۆ یەکشەممە دمیانوس قەتار، وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی ئیداری لە حکومەتەکەی حەسەن دیاب دەستی لەکارکێشایەوە، پێشووتریش مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندنی لوبنان دەستی لەکارکێشابوویەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر 4 په‌رله‌مانتار رایانگه‌یاند كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچیان له‌ده‌ست نه‌هاتووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی لوبنان بكه‌ن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه.
چواری ئەم مانگە له‌ئه‌نجامی تهقینهوهیەکی گەورە له بەندەری به‌یروت 158 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، هاوکات زیانە ماددیەکانیش بە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.