سوودە گرنگەکانی بامێ

بامێ سەوزەیەکی بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ریشاڵی خۆراکیی تێدایە کەبەسودە بۆ تەندروستی قۆڵۆن و ھەرس، سەرباری ئەوەش دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و بیتا کارۆتین و دژە ئۆکسانەکان.

ئەوەی زۆربەی کەس لەبارەی سودی بامێوە نایزانێت:

١. رێژەی شەکر لەخوێندا دادەبەزێنێت: بامێ تایبەتمەندیی ئەنسۆلینی ھەیە کەرێژەی شەکر لەخوێندا سنوردار دەکات و چەوری لەخوێندا کەم دەکاتەوە.

٢. ھەرس باشتر دەکات: ریشاڵە خۆراکییەکانی نێو بامێ بەسوودە بۆ تەندروستی قۆڵۆن و ھەرس چونکە ریشاڵەکە ھاندەری جوڵەی خواردنە لەنێو ھەموو بەشێکی سستمی ھەرس بەبێ رێگریکردن.

٣. لەکاتی دووگیانیدا: ئەگەر دووگیانیت ئەوا دەتوانیت سودی زیاتری لێ ببینیت بەتایبەت لەھەفتەی چوارەم و دوانزەیەمیندا کەڤیتامین بی سەرەکیی ھاندەری گەشەیە بەشێوەیەکی سەرەکی لەنێو منداڵداندا، و رێگرە لەدروستبونی گرفتی شێواوی رووخسار و گەشە و دەوڵەمەندیشە بەفۆلیک ئەسید کەھاندەری بەرھەمھێنانی خانەی نوێ و پاراستنیەتی

Back to top button