5 هۆکاری ئازار و سوربوونەوەی چاو پێکەوه
1- وشکبوونەوەی درێژخایەنی چاو: لەم بارەدا جگە لە سوربوونەوە چاوەکە توشی سوتانەوە و قورسبوون و هەستکردن بە زبری دەبێت، هەندێک جار ئاوکردن و لێڵبوونی چاویشی لەگەڵدایە.
2- هەوکردنی ناوەوەی چاو: وەکو هەوکردنی ڕەنگینەی چاو، جگە لە سوربوونەوە چاوەکە ئەم نیشانانەی لەگەڵدایە، ئازارێکی زۆر، لێڵبوونی بینایی، سەرئێشە، چاوهەڵنەهاتن بە ڕووناکی.
3- ئاوی ڕەشی چاو: بەرزبوونەوەی کتوپڕی فشاری ناو چاو دەبێتە هۆی سوربوونەوەی چاو و ئازارێکی زۆر لە چاو و سەردا، هەروەها تەڵخبوونی بینایی و هێڵنج و ڕشانەوەشی لەگەڵدایە.
4- هەوکردنی پێڵووی چاو، یان قنچکەسەڵا یان گرێی چەوری چاو، زۆرکات ئازاری و هەڵاوسانی پێڵووی لەگەڵدایە، لەگەڵ بوونی دەردراوی لینج و ڕیپۆق.
5- تەنی نامۆ لە چاودا، وەکو بەرد و ووردە ئاسنی دوای لەحیم و کۆستەرەکاری.