سامان بهرزنجی : نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان دیاریکرد
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووان کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە ڕێژەی لە سەدا 40 بۆ 50.
وەزارەتی تەندروستی فەرمانێکی وەزاری دەرکردووە و تێیدا چەند بڕیارێک دەراوە بە مەبەستی سنوردارکردن و یەکسانکردن و دانانی نرخی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان.
بەپێی فەرمانە وەزارییەکە، کە واژووی وەزیری تەندروستی، دکتۆر سامان بەرزنجی لەسەرە، دەبێت خزمەتگوزاریی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە ڕێژەی لە سەدا 40 بۆ 50 کەمبکرێتەوە.