سۆران : نەخۆشخانەی ئاشتی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانیان نەکەن

نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتیی له‌ سۆران ئاشكرایكرد، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا (18) پزیشك و كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

به‌ڕێو‌ه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتیی له‌ قه‌زای سۆران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بەرکەوتنی زۆریان لەگەڵ هاوڵاتیان، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا (18) پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئاشتی، داوا لە نەخۆشان و هاوڵاتییانە دەکات، لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەکەیان نەکەن.

Back to top button