ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ سنه‌ له‌ سێداره‌ درا

سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

به‌پپێی زانیارییه‌كان سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی ئابی 2020، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی کەیوان ڕەزاقولی، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ کەیوان رەزاقوڵی، تەمەن 43 ساڵ، چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی هاوورێیەکی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

Back to top button