دوای چوار ڕۆژ، تەرمی گەنجێك لەروباری سیرواندا دۆزرایەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای چوار رۆژ گەڕان تەرمی گەنجێک لەروباری سیرواندا دۆزرایەوە.
عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان له راگهیهدراوێكدا بڵاوی كرده‌وه دوای ئەوەی چوار رۆژ پێش ئێستا لەکاتی مەلەکردندا لەگوندی قولەسوتاو گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلار بەناوی (محه‌مه‌د جه‌لال سەمین) له رووباری سیروان خنکا، دوای چوار رۆژ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی 8 ی 2020، لەنزیک قەزای کەلار تەرمەکەی لە رووباری سیروان دۆزرایەوە.
ده‌شڵێت ، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت.
شایه‌نى باشه محەمەد جەلال سەمین بەرپرسی ناوچەی کەلار ی سەر بە لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیانى كوردستان بووه ،
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و داواكارن له‌خوای گەورە ئارامی بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵانی ببەخشێت.
رۆژانە بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ مەلەکردن سەردانی روباری سیروان دەکەن و هەندێکجار حاڵەتی گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە، لە هاوینی ئەمساڵیشدا تا ئێستا شەش کەس لە روبارەکەدا خنکاون.