سبەی شاندنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/04/پارتی-و-یهكێتی.jpg)
شوێنی کۆبوونەوەکەی سبەی سێشەممە هاوینەهەواری دووکان دەبێت و شاندنی باڵای هەر دووک مەکتەب سیاسی پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان میکانیزمی کۆبوونەوەی چارەسەر دەگرنە بەر .
بە پێی ئەو زانیاریانەی نزیک بە یەک کاتژمێر پێش ئێستا گەیشتۆتە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک شاندی پارتی بۆ کۆبوونەوەی سبەی سێشەممە بریتین لە مەحمود محەممەد ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی ، هۆشیار زێباری و عەلی حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی .
هاوکاتیش شاندی یەکێتی لەو کەسایەتیانە پێک هاتووە ، له رزگار عەلی، شاڵاو عه لی عه سكەری و خەسرەو گوڵ محەمەد
بە پێی هەمان زانیاری ئامانجی ئەو کۆبوونەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی دوولایەن دەبێت و هەر لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یاوتوێ دەکرێت .