قۆناخێكی چاره‌نووسساز و به‌رپرسیاریه‌تی پارتی و یه‌كێتی
فەرهاد محەمەد
ئه‌م قۆناخه ههستیارو چاره‌نووسسازه‌ی ئێستا كوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، پێویستی به پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوخۆ‌و هه‌روه‌ها سه‌قامگیری سیاسی له پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا هه‌یه.
زۆر جار گوێمان له حزبه بچووكه‌كانی هاوشێوه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێت كه ده‌ڵێن، ئێمه هێنده‌ی قه‌واره‌ی خۆمان به‌رپرسیاریه‌تی شكستی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه بۆ پێگه‌ی پارتی و یه‌كێتی ته‌رجه‌مه بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه به قه‌واره‌ی خۆیان كه ( 50+1% ) زیاترن، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م قۆناخه هه‌ڵبگرن، دیاره كه قه‌واره‌یه‌ك، یان دوو قه‌واره پێكه‌وه رێژه‌ی (50+1%) بكه‌وێته سه‌رشان، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه 100%ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه له‌سه‌ر شانی ئه‌و دوو قه‌واره‌یه‌یه كه ئێستا خۆی له پارتی و یه‌كێتیدا به‌رجه‌سته ده‌كات.
پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ریژه‌ی 90%ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێكده‌هێنێن، پێكه‌وه پشكی شێری گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیان پێبڕاوه كه ئه‌ویش تێكشكاندنی سه‌ربازییانه‌ی تیرۆریستانی داعشه، بۆیه له ئێستادا كه رێكخستنه‌وه‌ی سیاسیی نێوماڵی كوردستان و راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیش پشكی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پارتی و یه‌كێتی.
ماوه‌ی زیاتر له10 ساڵه هه‌وڵی سه‌ره‌كیی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دژایه‌تی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه نه‌توانن سه‌قامگیریی كوردستان بپارێزن و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بۆ ئاینده هه‌ڵبگرن، ئاكامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان بۆ تێكدانی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌و بارودۆخه ناسه‌قامگیر و شڵه‌ژاوه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه كه ئێستا له كوردستان به‌گشتی و له‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌تایبه‌تی به‌چاوی خۆمان ده‌بینین و گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی خوێندن له ئه‌مساڵدا له‌و ناوچه‌یه په‌كی كه‌تووه و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدان و سووتاندنی باره‌گای حزبه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه.
قۆناخی دوای نه‌مانی مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌سه‌ر واقیعی سیاسیی كوردستاندا فه‌رزی ده‌كات، كه پێویسته پارتی و یه‌كێتی به‌هێز بن، یان پێكه‌وه هێزێكی گه‌وره دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لوغمه سیاسییانه پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه كه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا چێنراون.
راسته هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و هێزه‌ی پێویسته پارتی و یه‌كێتی له‌م قۆناخه به‌رهه‌می بهێنێن، سه‌ره‌تا به لێكتێگه‌یشتنێكی تازه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام هه‌نگاوی دووه‌می ده‌بێت گوتاری هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به هه‌ڵه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری گۆڕان و رێكخهرهكهیهوه له‌و وه‌همه رزگار بكرێن و شوێنی خۆیان وه‌ك تاكیكی دڵسۆز له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بدۆزنه‌وه.
لایه‌نێكی دیكه كه گرنگه له‌م قۆناخه‌دا پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان راستگۆیانه‌و راشكاوانه قسه‌ی پێ بكه‌ن، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌ننه قه‌ناعه‌ت كه بێجگه له كێشه‌ی دروستكراوی سیاسی و عینادی سیاسی و تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه دروستكراوانه بۆ خه‌ڵك ئاشكرا كران و پرۆسه‌ی سیاسی كه‌وته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی، ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری نییه له ئیراده‌ی خه‌ڵك و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان گه‌وره‌تر بێت، هه‌روه‌ك چۆن پێشمه‌رگه كاتێك خۆی له كێشه‌ی سیاسی دروستكراو ئاژاوه‌ی ناو پرۆسه‌ی سیاسی رزگاركرد، توانی گه‌وره‌ترین و دڕه‌نده‌ترین ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی له‌م جیهانه كه داعشه تێكبشكێنێت، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی پرۆسه‌ی سیاسیی ناوخۆش ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه نه‌مێنێت، ئه‌وا چه‌ند باڵی سیاسیی داعش له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بوونی هه‌بێت، تێكده‌شكێنرێت و چه‌ند گه‌نده‌ڵی له داعش ترسناكتر بێت، به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بین.
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ئه‌و هێزه دروست بكه‌ن، ئه‌وا هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان قه‌واره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌بیننه‌وه‌و چاو به‌خۆیاندا دهخشێننهوهو هێنده‌ی قه‌واره‌ی خۆیان گوتاریان ده‌بێت و چوارچێوه‌ی پرۆسه سیاسییه‌كه یاسای گه‌مه دیاری ده‌كاته‌وه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی ئه‌و یاسایه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ململانێ، یان به‌شداریی گه‌مه سیاسییه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌و زه‌مه‌نه جارێكی دیكه دووباره نابێته‌وه له سلێمانییه‌وه هاوار بكرێت شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی وه‌ك پارێزگایه‌كی عێراق له‌لایه‌ن به‌غداوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
بۆ ئێستای كوردستان گه‌شبینی بۆ ئاینده له لێكتێگه‌یشتنی نێوان (پارتی و یه‌كێتی)یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، مانادانه‌وه به دیموكراتی له‌چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێداویستی ئه‌م قۆناخه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌ئێستادا ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ره‌گ و ریشه‌ی خۆی داكوتاوه، له‌ناو حكومه‌تیشدا تا راده‌یه‌كی باش بوونی هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش ئێستا خه‌ریكه ئه‌و زه‌مینه‌یه دروست ده‌بێت، كه ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ش دروست بوو به هاوشێوه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌ت، لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له‌نێوان هه‌ردوولایان دروست بێت، زه‌مینه‌یه‌كی تازه له‌كوردستان دێته‌ئاراوه و ئهوانهشتی ده‌یانه‌وێت وه‌ك مالیكی بیربكه‌نه‌وه، یان رۆڵی باڵی سیاسیی داعش له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بگێڕن، یان ده‌بێت خۆیان چاك بكه‌ن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه، یان له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا جێگه‌یان نابێته‌وه.