تەندروستی هەولێر : خێرخوازێک پارەی داوەتە نەخۆشخانەی ڕزگای نەک سەرۆکی حکومەت
لە روونکردنەوەیەکدا بە رێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشکرای دەکات ، ئەو بڕە پارەی کە دراوەتە نەخۆشخانەی ڕەزگاری هەولێر و بە سەر کارمەنداندا دابەشکراوە ، پارەی خێرخوازێک بووە و هیچ پێوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە.
هەر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات ئەو سایت و پەیجانەی هەواڵی چەواشەیان بڵاو کردۆتەوە سەرچاوەکانیان روون نییە
دەقی روونكردنەوەكە:…
لەم ڕۆژانەدا خێرخوازێک بڕێک هاوکاری ماددی بە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر دابەشکردووە و دواتر لە هەندێک سایت وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە نێردراوە. لە راستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هەر ئەوکاتە هاوکارییەکە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە راستەوخۆ بەسەر ئەو کەسانە دابەشکراوە کە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر
۱٠ی ۸ی ۲٠۲٠