جەمیل بایک نیگەرانی خۆی بۆ ڕێککەوتنی نەوتی ئەمریکا و رۆژئاوا دەربڕی

 

جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکی سترێک تیڤی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ) ڕایدەگەیەنێت کانزاکانی ژێر زەوی رۆژئاوای کوردستان ، هی هەموو خەڵکی سووریایەوە مەزلوم کۆبانی بۆی نییە گرێبەست لە گەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ببەستێت مەگەر بەو مەرجەی داهاتەکەی بۆ هەموو گەلانی سووریا بێت .

 

بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان گوتی ئێمە ئاگاداری ئەو ڕێکەوتنە نەبووین و تەنها لە ڕاگەیاندنەکانەوە پێمان زانیوە و نازانم وردەکاری رێکەوتنەکە چۆنە و ئاگاداری ئەوەشم ، حکومەتی سووریا ئەو ڕێکەوتنە بە فەرمی نازانێت ، کەوابوو لای ئێمەش نافەرمیە ، چونکە حکومەتی سووریا لە جیهاندا وەک حکومەتێکی یاسایی دەناسرێت و هەر رێکەوتن و گرێبەستێکیش دەبێت بە پرسی دەسەڵاتدارانی ناوەند بێت .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا هێرش دەکاتە سەر مەزڵوم کۆبانی ڕای وایە ئەو دەستکەوتەی ئەورۆ و ئەو خەباتە لە سایەی تێکۆشانی ئۆجەلانەوە بووە ، بۆیە هەر سپاسێک هەبێت دەبێت بۆ ( ئاپۆ ) بێت نەک بۆ کەسێکی تر .

 

لە کۆتاییشدا باس لە یەکێتی نەتەوەیی لە رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت نازانین بنەمای ئەو ڕێکەوتنە چۆنە و پێشمان وایە تەیدا سەرکەوتوو نابن .

Back to top button