سێ هەزار و 484 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نوێترین ئاماری خۆیدا کە تایبەتە بە 24 کاتژمێری ڕابردوو رێژەی تووشبووان و چاک بوونەوەو مردنی بە کۆرۆنا ئاشکرا کرد .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە دوای پشکنینی 19 هەزار و 663 کەس ئاشکرا بوو 3 هەزار و 484 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

هاوکات تەیدا هاتووە هەر لەو ماوەدا 72 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە  و 2 هەزار و 15 کەسیش چاک بونەتەوە

Back to top button