عەبدولڕەحمان سدیق بەفەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی ڕاستەوخۆ عەبدولڕەحمان سدیق وەک سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی شارەزایی عەبدولڕەحمان سدیق دەکات و هیوای بۆ دەخوازێت لە پێناو دەوڵەمەندکردنی کەلتووری ژینگە پارێزیدا هەروا بەردەوام بێت .
دەقی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکە:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/8/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت.
له وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق له ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رينى ئازارى 1991ـه‌وه تا كاتێك دواى ساڵى 2003 له به‌غدا له پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى حكوومه‌تى عێراقيى فيدرالدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه بكات و بيپارێزێت.