تاوانباری رووداوی تەقەکردنەکەی شەقامی هەولێر ، کەسنەزان دەستگیر کرا
لە ڕاگەیانراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات ئەو کەسەی تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیمان دەکات و سێ ژن بریندار دەکات ، لە دوای 72 کاتژمێر دەستگیر کراوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتووە ، دوای ئاگاداركردنەوەمان لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە شەقامی سەرەكی هەولێر- كەسنەزان، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو.
دوواتر دەدەکەوێت لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما تەقە لە سێ ژن كراوە و هەرسێکیان برینداربوون ، لە دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانرا بە ماوەی (72 كاتژمێر) تەقەكەرەكە بە ناوی (ا.ا.ع) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتبارەكە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تەكسی) تاوانەكەی ئەنجام دابوو، ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە(31/405) لە یاسای سزادان، بەند كرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و كڵاشینكۆفی تۆمەتبارەكەدا گیراوە .