دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنى چەند کەسێکی راگەیاند

 

دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی باندێکی بازگانی کردن بە جگەری ماوە بەسەرچووی راگەیاند،

لە راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستاندا هاتووە بۆ بنبڕكردنى ديارده‌ى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو هه‌رچه‌نده‌ له‌م ماوه‌يه‌دا‌ له‌لايه‌ن ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان رێوشوێن گيراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام تێبينى ده‌كرێت خه‌ڵكانێك به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌‌، بۆيه ئێمه‌ وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كوردستان له‌ ئێستاوه‌ به‌توندى چاودێرى و به‌شوێنداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ هه‌وڵى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌ به‌سه‌رچوو و كارى قاچاغ و هه‌ر كارێكى ناياسايى ده‌ده‌ن كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئارامى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت و له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ هه‌ماهه‌نگيدا ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ رێوشوێنى ياساييان له‌دژ بگيرێته‌به‌ر و له‌كاتى پێويستيشدا له‌لايه‌ن ئێمه‌وه‌ ده‌ستگير ده‌كرێن و دواى لێكۆڵينه‌وه‌ ده‌درێنه‌ ميديا و به‌پێى ياسا ئيجرائاتيان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

دەقی راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان

دەستگیرکردنى باندێکى بازرگانيكردن بە جگەرى ماوه‌به‌سه‌رچوو

بۆ بنبڕكردنى ديارده‌ى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو هه‌رچه‌نده‌ له‌م ماوه‌يه‌دا‌ له‌لايه‌ن ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان رێوشوێن گيراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام تێبينى ده‌كرێت خه‌ڵكانێك به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌‌، بۆيه ئێمه‌ وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كوردستان له‌ ئێستاوه‌ به‌توندى چاودێرى و به‌شوێنداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ هه‌وڵى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌ به‌سه‌رچوو و كارى قاچاغ و هه‌ر كارێكى ناياسايى ده‌ده‌ن كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئارامى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت و له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ هه‌ماهه‌نگيدا ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ رێوشوێنى ياساييان له‌دژ بگيرێته‌به‌ر و له‌كاتى پێويستيشدا له‌لايه‌ن ئێمه‌وه‌ ده‌ستگير ده‌كرێن و دواى لێكۆڵينه‌وه‌ ده‌درێنه‌ ميديا و به‌پێى ياسا ئيجرائاتيان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
لە رێکەوتى (9/8/2020) لەکاتى هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەى بڕى (292) کارتۆن جگەر بۆ ناو شارى هەولێر لەڕێگاى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە جۆرى مارسیدس ژمارە (54670/سلیمانى) كه‌ شوفێره‌كه‌ى ناوى (کاروان عطى رشید خوارەحم)ـه‌ له‌ بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌ ده‌ست بەسەر ئه‌و بڕه‌ جگه‌ره‌ ماوه‌به‌سه‌رچووه‌‌دا گيرا و شوفێره‌كه‌ دەستگیرکرا.
دواى چاودێريكردنمان ده‌ركه‌وت هه‌ر هه‌مان شوفێر (کاروان عطى رشید خوارەحم) له‌ رێكه‌وتى (23/7/2020) به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵى داوه‌ بڕى (265) کارتۆن جگەرى ماوه‌به‌سه‌رچوو داخيلى شارى هه‌ولێر بكات، كه‌ ئه‌وكات ته‌نها بڕى ئه‌و جگه‌ره‌ ماوه‌به‌سه‌رچووه‌ له‌ بازگه‌ ده‌ستى به‌سه‌رداگيراوه‌ و دواتر له‌لايه‌ن ليژنه‌ى تايبه‌ت له‌ قايمقاميه‌تى قه‌زاى هه‌ولێر مه‌واده‌كه‌ له‌ناوبراوه‌. بۆيه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ناوبراو لامان ئاماده‌كرا و خرايه‌ ژێر لێكۆڵينه‌وه‌ و خاوه‌نى سه‌ره‌كى و هه‌ندێك له‌ هاوكارانى له‌م كاره‌ ده‌ستگيركران و لامان ئاماده‌كران و چه‌ند كه‌سێك ماون ده‌ستگير بكرين به‌ ناوه‌كانى: (گۆران – دانيشتووى شارى هه‌ولێر، بارزان محمد سعید – دانيشتووى قه‌زاى سه‌يد سادق، ابو سیف – دانيشتووى شارى كه‌ركووك).
داوا له‌ لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ده‌كه‌ين ناوبراوان به‌زووترين كات ده‌ستگير بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تباران بدرێنه‌ دادگا و سزاى ياسايى خۆيان وه‌ربگرن.
جێى ئاماژه‌يه‌، ئەم جگەرە ماوه‌به‌سه‌رچووه‌ لە وڵاتى ئێران ئامادە دەکرێت و بە ڕێگاى قاچاخ لە شارى کەرکووک کۆگا دەکرێت و لەناو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر بە شێوەى شاراوە و بەبێ ئامێرى ساردکەرەوە له‌ رێگاى كه‌ركووك – ته‌قته‌ق – كۆيه‌، دەهێنرێتە شارى هه‌ولێر.
ئێمه وه‌ك دژه‌تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بين له‌ چاودێريكردنى ديارده‌ى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

تۆمه‌تبارانى ده‌ستگيركراو كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ناويان هاتووه‌ بە بڕیارى دادگا زیندانى کراون و ریکارى یاساییان لەدژ ده‌گيرێته‌به‌ر:

– جليل ابراهیم مصطفى ابراهیم / خاوەن مه‌واد.
– عادل عبدالله على محمود / خاوەن مه‌واد.
-رێبەند عبدالله على محمود /هاوكار.
– دیار احمد عبدالعزیز على/هاوكار.
– کاروان عطى رشید خوارەحم/ شوفێرى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگرى مارسیدس و هاوكار.

تۆمه‌تبارانى ده‌ستگيرنه‌كراو:

-گۆران/ تۆمەتبارى ده‌ستگيرنه‌كراو – دانيشتووى شارى هه‌ولێر.
– بارزان محمد سعید/ تۆمەتبارى ده‌ستگيرنه‌كراو – دانيشتووى قەزاى سید سادق.
– ابو سیف/ تۆمەتبارى ده‌ستگيرنه‌كراو – دانيشتووى شارى کەرکووک.

دژەتیرۆری کوردستان

Back to top button