ئه‌مریكا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز شاری بالتیمۆری هه‌ژاند

 

له‌ شاری بالتیمۆری ئه‌مریكا له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.
كه‌ناڵی ده‌بلیۆ بی ئێف ئێفی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌ ئەمڕۆ دووشەممە، تەقینەوەیەكی بەھێز لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری بالتیمۆر ئەمەریكایی روویدا و خانووەكانی نزیك ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لەگەڵ زەوی تەختكردووە، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه‌ش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌، ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌ك برینداریش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ و رزگاركردنی زیانلێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ڵام میدیاكانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه‌، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌،

Back to top button