روسیا دژی لێدوانەكەی ئێران لەسەر كۆبوونەوەی ئەستانا هاتە سەر خەت

خواكوڕك

پێشتر ئێران لە زاری، وەزیری دەرەوەی ئێران دژایەتی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردنی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی ئەستانا راگەیاند، بەڵام رووسیا لەزاری لەبارەی لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێراندا، نیگەرانی خۆی راگەیاندوو، گوتی بەهیچ شێوەیەك لێدوانەكەی ئێران خزمەت بە دانووستاندنەكان ناكات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤ لە لێدوانێكی دا لەسەر كۆبوونەوە دانووستاندن لە ئەستانا، وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە و رایدەگەێنێت، لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران خزمەت بەدانووستاندنەكان ئەستانا ناكات.

 

هەر ئەمرۆ 21ی 1ی 2017 وەڤدی ئێران بەمەبەستی بەشداری كردن لە یەكەم كۆبوونەوە راستەوخۆكانی لایانە شەڕكەرەكانی سوریا، بەسەركردایەتی توركیا و رووسیا، سەردانی ئاستانایان كرد.

Back to top button