حه‌سه‌ن دیاب له لوبنان گه‌نده‌ڵكاران له حكومه‌ت گه‌وره‌ترن بۆیه ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان دژ به حكومه‌ت ده‌ستی پێكرد ئه‌مڕۆ حكومه‌تی لوبنان به فه‌رمی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند و گوتی، گەندەڵکاران لە دەوڵەت گەورەترن.
حه‌سه‌ن دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌ك كاتژمێری له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاندو كه‌مێك به‌ر له ئێستاش رایگه‌یاند گه لەبەردەم ئەم واقیعەدا، هەنگاوێک بۆ دواوەوە دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکدا بووەستین تاوەکو لەگەڵیاندا شەڕی ئەنجامدانی گۆڕانکاری بکەین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان راشیگه‌یاند دەمانەوێت دەرگاکە بەڕووی رزگارکردنی نیشتمانی بکەینەوە کە لوبنانییەکان لە درووستکردنیدا بەشدارن، بۆیە من ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەم حکومەتە رادەگەێنم، خودا لوبنان بپارزێزێت، خودا لوبنان بپارێزێت و خودا لوبنان بپارێزێت، بمێنن و لوبنان بە زیندوویی بمێنێتەوە”.
لە گوتارەکەیدا حەسەن دیاب ئاماژەی بەوە کرد، گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت گەورەترە و ریشەی داکوتیوە. لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دژایەتیی زۆری کراوە، “چونکە گەندەڵکاران دەیانزانی ئێمە لە دژی ئەو چینەین کە چارەنووسی لوبنانیان لەدەستدایە و ئەوان خاوەنی راستەقینەی هەموو شکستەکانن”.