فه‌رهاد پیربال به فه‌رمانی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌ڕاومه‌ته‌وه زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
دوای چه‌ند ساڵێك له دوورخستنه‌وه‌ی له وانه وتنه‌وه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌مڕؤ به فه‌رمانی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان د. فه‌رهاد پیر باڵ وه‌ك مامۆستایه‌ك گه‌ڕایه‌وه زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
له‌وباره‌یه‌وه د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاندووه كه ، بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندەگەڕێتەوە زانکۆی سەلاحەددین. سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت، پێشوازی لە گەڕانەوەی دەکەن.
پیرباڵ راشیگه‌یاندووه كه به فەرمانی سەرۆکوەزیران بۆ زانکۆکەی خۆم گەڕێندراومەتەوە، هەروەها پ . د. جەوهەر فەتاح سەعید، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین راگەیاند؛ بڕیارەکە زۆر باشە لەبەرئەوەی گەڕانەوەی د. فەرهاد پیرباڵ وەک مامۆستایەکی زانکۆ سوودی بۆ زانکۆ و قوتابیانمان
هه‌روه‌ها پ . د. جەوهەر فەتاح سەعید، تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەبارەی گەڕانەوەی د. فەرهاد پیرباڵ نەگەیشتووەتە زانکۆی سەلاحەددین. “هەر شتێک بگاتە دەستمان و بەفەرمانی سەرۆکوەزیران بێت جێبەجێی دەکەین”.