رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، كۆرۆنا هیچ سیمایه‌كی په‌تای وه‌رزی پێوه‌ نابیندرێت

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا 20 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری كۆرۆنا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هیچ سیمایه‌كی په‌تای وه‌رزی پێوه‌دیار نیه‌.

مارك راین، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فریاگوزاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان هه‌رچی زووه‌ خۆیان بۆ شه‌پۆلی نوێی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید – 19 ئاماده‌ بكه‌ن و رێككاره‌كانی رێگری كردن له‌ كۆرۆنا درێژه‌ پێبده‌ن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزرایگه‌یاندووه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 20ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 729 هه‌زار و 883 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Back to top button