پارتی ئه‌مساڵ له یادی دامه‌زراندنی له بری كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ته‌ندروستی راده‌گه‌یێنێت
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه 74 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له 16ـی ئابدا دامه‌زرا، ئه‌مسأل پارتی به هۆی ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له رووی ته‌ندروستیه‌وه تێی كه‌وتووه بڕیاریدا یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی جیاواز له ساڵه‌كانی دیكه بكاته‌وه‌و له بری كۆبوونه‌وه گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری هه‌شت رۆژی دژ به ڤایرسی كۆرۆنا رابگه‌یێنێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لە یادی دامەزراندنی پارتی ھیچ گردبوونەوەیەكی جەماوەری ئەنجام نادرێت. لە بری ئەوە ھەڵمەتی ھۆشیاری و بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەدەچێت و ماوەی 8 رۆژیش بەردەوام دەبێت
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی 2ـی پارتی راشیگه‌یاند كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چەندین تیم و لیژنە سەرپەرشتی ھەڵمەتەکە دەکەن. هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ی 8 رۆژ بەردەوام دەبێت. تیمه‌كان ھۆشیاری دژی ڤایرۆسەکە و خۆپارێزی لەناو کۆمەڵگە بڵاودەکەنەوە.