هونەرمەند سابیر کوردستانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانەوەی لە نەخۆشخانەی تایبەت بەکۆرۆنا کەمێک پێش ئێستا هونەرمەند سابیر کوردستانی  له‌ته‌مه‌نی (65) ساڵی كۆچی دوایی کرد.

بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک هونەرمەند سابیر کوردستانی هەفتەیەک بەر لە ئێستا تووشی کۆرۆنا بوو دواتر گواسترایەوە نەخۆشخانەو، لەسەرەتای گەیشتنی بەنەخۆشخانە هەموو پێداویستیەكی چارەسەری بۆ دابینكرا، تەنانەت  پلازمای خوێنی بۆ دابینكراوەبه‌ داخه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا كۆچی دوایی كرد.

هونەرمەند سابیر کوردستانی  گۆرانیبژ ساڵانێكه‌ له‌ بواری گۆرانی و ئاوازو تێكست خزمه‌ت به‌ هونه‌ری كوردی ده‌كات ، خاوه‌نی چه‌ندین  ئه‌لبوومی ، گۆرانییه‌.

Back to top button