لە قەزای سۆران ٦١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

 

دوای ئەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رووی لە زیاد بوونکرد، لە سنوری قەزای سۆران لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٦١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

 

کرمانج عزەت قائیمقامی قەزای سۆران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک نووسیویەتی بە داخەوە .. لە کۆی ١٥٦ پشکنین لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوە ، ٦١ توش بووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنورمان تۆمار کراون !
٥ کەس لە ڕواندز ، ٣ کەس خەلیفان ، یەک سیدەکان ، ئەوانی تر ناو سۆرانن . لە گەڕەکەکانی .. دیانا ، ھەرێم ، برایەتی ، بەرخۆدان بە فراوانی ، جندیان بە فراوانی ، ھەندرێن ، بانە ، کەمپی غفوراوا ، خەبات ، شۆڕش ، زانیاری ، دێلزیان ، ئازادی ، دیلمان ، مجیدئاوا .

هەروەها قائیمقامی سۆران هۆشداری دەدات و رایگەیاندووە  ژمارەکە زۆرە ، خۆتان ببینن و بڕیار بدەن

Back to top button