ئەم كەسانە دەبێت لە خواردنی تەماتە دوور بكەونەوە

پسپۆڕی بواری خۆراكی ئیلینا سۆلۆماتینا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی “نۆڤۆستی” رووسی بڵاویكردوەتەوە،رایگەیاندوە هەموو جارێك خواردنی تەماتە سوودی بۆ جەستە نییە ، بەڵكو لەهەندێ حاڵەتدا جار زیان بە جەستە دەگەیەنێت

ئەو شارەزا رووسییە ئاماژەی بە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی كردووە كە دەڵێت لەبەرئەوەی تەماتە برێكی زۆر ترسە ئەندامییەكانی تێدایە ، نابێت ئەو كەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە یان تووشی نەخۆشییەكانی گەدە بوون ( هەوكردنی گەدە و سووتانەوەی دەگە) تەماتە بخۆن .

هەروەك دەڵێت ” ئەو كەسانەی بەدەست بەو نەخۆشیانەوە دەناڵێن دەكرێت بەرهەمەكانی تەماتە بخۆن وەك كاچەپ و دۆشاوی تەمامەتە بخۆن.

Back to top button