نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەرزدەبێتەوە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئابی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برینێت به‌ 45 دۆلار و 16 سه‌نته‌.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 42 دۆلار و 22 سه‌نته‌.

بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.

Back to top button