ڤیدیۆ : بەهۆی روداوێکی تەقەکردنەوە ترەمپ کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی جێهێشت
شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆنفرانسێکی رۆژنامەسی لەبارەی کۆرۆنا ڕێکخست بەڵام لەوکاتەدا دەنگی تەقە هات لە نزیک کۆشکی سپی.
دواتر یەکێک لە پاسەوانەکانی ترەمپی ئاگادارکردەوە کە کۆنفرانسەکە جێبهێڵێت و ئەوەیش رۆیشت.
بەڵام پاش کەمێک گەڕایەوە و کۆنفرانسەکەی تەواوکرد و ڕایگەیاند روداوەکە روداوێکی ئاسایی بووە و کەسێک لە نزیک کۆشکی سپی تەقەی کردوە.
دواتر له تویتێكدا خزمه‌تگوزاری نهێنی كۆشكی سپی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی روونكردووەته‌وه كه ئه‌فسه‌رێك له خزمه‌تگوزاری نهێنی و پیاوێك گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك پێكانی هیچیانی دیارینه‌كردووه. به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌كردووەته‌وه كه كه‌س نه‌یتوانیوه بێته ناو بازنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆشكی سپی-یه‌وه.