پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سابیر کوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.

هونەرمەند سابیر کوردستانی لە ساڵی 1955 لە کەرکووک لە دایکبووە و دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت:

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان سابیر کوردستانی-م بیست.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/8/11

Back to top button