كۆبوونەوەی باڵای پارتی و یەكێتی لە هاوینهههواری دووكان دەستی پێكرد
كەمێك لەمەوبەر، كۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوینەهەواری دووكان دەستی پێكرد.
بەپێی زانیارییەکانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك9، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا و بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، لە هاوینەهەواری دوکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کۆدەبنەوە.
بڕیارە باڤڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا بەشداری دهكات و لەمبارەیەوە باڤڵ تاڵەبانی بە میدیای فەرمیی حزبەكەی راگەیاندووە: گەشبینین بە كۆبوونەوەكان و دڵنیایی دەدەینە خەڵكی كوردستان كە كۆبوونەوەكان ئەنجامی باشی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان دەبێت.