پوتن تۆمارکردنی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای لە جیهان راگەیاند

ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا دروستکردنی ڤاکسینی لە دژی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بە فەرمی ڤاکسینەکە تۆمارکراوە.

پۆتین وەك متمانەیەکی زۆر بە ڤاکسینەکە ڕایگەیاند کچەکەم یەکێکە لەو کەسانەی ڤاکسینەکەی پێدراوە و کێشەی نیە.

روسیا یەکەم وڵاتە بە فەرمی دروستکردنی ڤاکسین دژی کۆرۆنا ڕابگەیەنێت و بەپێی زانیارییەکان مانگی ئۆکتۆبەر بەردەست دەبێت بۆ هاوڵاتیان.

سەرۆکی رووسیا ئاشکرای کرد یەکێک لە کچەکانی ڤاکسینەکەی پێدراوە، گوتی، ئەو بەشێک بوو لە تاقیکردنەوەکە، پلەی گەرمای جەستەی 38 بوو و دوای لێدانی ڤاکسینەکە، رۆژی دواتر پلەی گەرمای بووە 37.

Back to top button