فارس عیسا: حكومهتی ههرێم ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان لهگهڵ بهغدا
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئاب، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ بەغداد و ئاماژەی بەوەش کرد کە نابێت مووچە و قووتی خەڵک تێکەڵ بە کێشە و ململانێکان بکرێت.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا فارس عیسا سەردانی حمید الغزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتیحادی کرد و لە میانی سەردانەکەدا باس لە بارودۆخی پەتای کۆرۆنا و بارودۆخی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و هەردوولا جەختیان لە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکومەتی ئیتیحادی و هەرێم کردەوە.
فارس عیسا ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت حکومەتی فیدراڵ ئەم بابەتە چارەسەربکات و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.
لای خۆیەوە سەرۆکی نوێنەرایەتی جەختیکردەوە نابێ مووچەو قوتی فەرمانبەرانی هەرێم تێکەڵ بە کێشە و ململانێ سیاسیەکان بکرێت و دەبێت حکومەتی ئیتیحادی ئەم بابەتە چارەسەر بکات و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.