پاڵپشتی بارزانیەكان لە كۆماری كوردستان
خواكوڕك
لە راپۆرتێكدا (كوردستان 24) چەند شایەد حاڵێك لەسەر كۆماری كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، دەدوێنێت لەبارەی رۆڵی بارزانی لە كۆماری كوردستان.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، له ساڵی 1945 مهلا مستهفای بارزانی بە فهرماندهیی دوو ھەزار پێشمهرگه له باشووری کوردستانهوه بۆ پاڵپشتیكردن له كۆماری كوردستان له مەهاباد چووە رۆژههلاتی كوردستان.
هەر لە راپۆرتە دا هاتووە، ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی باشووری كوردستان كە لەگەڵ مەلا مەستەفا بارزانی بۆ پاراستنی كۆماری كوردستان چوونە رۆژھەڵاتی كوردستان لە ژیاندا ماون و یادەورییەكانی ئەو سەردەمە دەگێڕنەوە و ئاماژە بە رۆڵی مەلا مستەفا بارزانی دەكەن لە كۆماری كوردستان.