نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق و پەکەکە شەردەستی پێکرد
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ئەمڕۆسێشەممە لە ناوچەی گەرووی سنکانی سەر بە شاردێی سیدەکان لە نیوانی هێزەکانی پاراستنی سنووری عێراق و هیزەکانی پەکەک شەڕ هاتۆتە ئاراوە .
لە ئەنجامی ئەم تێکەڵچوونەدا شوانێکی تەمەن 51 ساڵ بریندار بووە کە دانیشتووی گوندی ئامۆکانی سەر بە ناحیەی خەلیفانە .
مەناف عەبدوڵلا خدری شوانکارە لە دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە .
هەر لەمبارەوە د.کاروان فەیسەڵ بەرپرسی بنکەی تەندرووستی سیدەکان لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئامژە بەوە دەکات لە دوای ئاگادار کردنەوەمان تیمی فریا کەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوی تەقەکردنەکەو بە زوویی شوانەکەمان گەیاندۆتە سۆران