ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار لە سەر بەردەوامی گەمارۆی چەک کڕینی ئێران دەدات
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایش تاوتوێی پێشنیارەکانی ئەمریکا دەکات بۆ بەردەوامی گەمارۆکانی چەک کڕینی ئێران .
بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا هەوڵێکی زۆریان داوە رووسیا و چین ڕازی بکەن بۆ ئەوەی گەمارۆی سپێندراوی ڕێگری کردن لە چەک کڕینی ئێران درێژ بکرێتەوە .
دیپلماتێکی چینی لەمبارەوە بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە بە پێی یاسا گەمارۆی چەک کڕینی ئێران کۆتایی پێهاتووەو بەردەوامی ئەو بڕیارە خەسارێکە بۆ بەردەوامی رێژەوتنی ئەتۆمی .
لە لایەکیتریشەوە نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە ئاراستەی پەکین و مەسکۆ دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەو دوو وڵاتە با واز لە گەمەی دژایەتی جەمسەرەکانی دەسەڵات بێنن و بیر لە بەرژەوەندی گشتی جیهانی بکەنەوە .
ئەو نوێنەرەی ئەمریکا ڕای وایە ئێران بە کڕینی چەکی نوێ هەموو تیرۆریستانی جیهانی بەو چەکانە تەیار دەکات و دەبنە کێشەیەکی زۆر گەورە بۆ جیهان و مرۆڤایەتی