ئێران دەستبەسەرکردنی 5 سیخوڕی ناوخۆیی ڕاگەیاند
غوڵام حوسێن ئیسماعیلی گوتەبێژی ئەنجومەنی داد ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامە وانیدا ڕایگەیاند توانیویانە 5 سیخوڕی ناوخۆیی لە وەزارەتەکانی ، دەرەوە ، وەزارەتی بەرگری ، وەزارەتی پێشە و کۆمپانیاکانی پارچەی یەدەکی و ئۆفیسی پاڵپشتی وزەی تەتۆم و ناوەندی ئەتۆمی ئێران ، دەستبەسەر بکەن .
بە گوتەی ئیسماعیلی هەر 5 کەسەکە لە لایەن دادگاوە سزایان بە سەردا سەپاوەو تاوانەکانیان پشتڕاست کراوەتەوە .
هاوکات ناوی کەسێکی ئاشکرا کرد کە پەی دەگوترێت ( شەهرام شێرخانی ) کە گۆیا سیخوڕی بۆ بەریتانیا کردووە و زانیارییەکانی بانکی ناوەندی و بانکی میللی و وەزارەتی بەرگری بۆ بەریاتنیا ناردووە .