كۆرۆنا و كۆبوونەوەو لاھور

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لاھور شێخ جەنگی ڕایگەیاند كە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە
چاودێرێكیش گومانی لە كاتی بڵاو كردنەوەی گرتەكە ھەیە كە ھاوكاتە لەگەڵ كۆبونەوەو دانیشتنی شاندی پارتی و یەكێتی لە هاوینەهەواری دووکان و پێی وایە لاھور دەیەوێت پەراوێزخستن و بەشداری پێ نەكردنی لە كۆبونەوەكان لە خەڵك بشارێتەوە
پێشتریش سەرۆكی ھەرێم لەگەڵ شاندی پارتی و یەكێتی كۆبویەوە بەبێ بەشداری پێكردنی لاھور جەنگی