بە هۆی بۆردوومانی تورکیا دوو ئەفسەری پلە باڵای عێراقی کوژران

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان ئاشکرای دەکات ، بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی تورکیا کە بە شێوەی مووشەکی هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلکی یەکەی پاسەوانی سنوور ی سەر بە سوپای عێراق بوو بە هۆی کوژرانی دوو فەرماندەی پلە باڵای پاسەوانی سنوور .

 

وەک تا ئێستا روون بۆتەوە ” فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور، عه‌مید زوبێر حالی و هه‌روه‌ها محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور لە و بۆردوومانەدا کوژراون  .

 

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ، ئەو ئەفسەرانە لە کاتێکدا کوژراون و بەر بۆردوومان کەوتوون کە لەگەڵ چەند چەکدارێکی باڵای پەکەکە لە کۆبوونەوەدابوون بۆ ئەوەی ڕازیان بکەن لە سنوورەکە دوور کەونەوە .

Back to top button