كوڕی قازی محه‌مه‌د داوایه‌ك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات

خواكوڕك

كوڕی سه‌رۆك كۆماری كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، “ده‌با یاد و بیره‌وه‌ریی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جمهووریی کوردستان هانده‌رمان بێ بۆ یه‌کختسنی ریزه‌کانمان و گوڕوتیندان به‌ تێکۆشان له‌ پێناو ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاک و ماف و سه‌روه‌رییمان”.

عه‌لی قازی كوڕی قازی محه‌مه‌د، له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌نووسێت، “با بیره‌وه‌ریی کۆماری سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌ستیی، ئیلهامبه‌خشی خه‌باتمان بێ له‌ پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی جمهووریی کوردستان”.

ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 21/1/2017 یادی 71هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی كۆماری مهاباد بوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئێران، كه‌ له ‌سه‌ر ده‌ستی پێشیه‌وا قازی محه‌مه‌د، بژارده‌ی هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف و حزبی دیموكراتی كوردستان راگه‌یانرا.

Back to top button