ئەو چاڵەی هەزاران تەرمی زیندانی دەستی داعشی تێدا حەشار درابوو دۆزرایەوە
ڕاوێژکاری پارێزگاری نەینەوا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان شوێنی چاڵێک ئاشکرا دەکات کە دەکەوێتە قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا و بە هەزارن تەرمی زیندانیانی دەستی داعسی تێدا فڕیدراوە .
سەکینە مەحەممەد عەلی ڕاوێژکاری پارێزگاری نەینەوا گوتی : ژمارەی ئەو تەرمانەی کاتی خۆی داعش فڕێی داونەتە نێو ئەو چاڵەوە ،بە هەزاران کەس دەبن ، چونکە داعش ژمارەیەک زیندانی لەبەردەستبوون کە لە هەرکامەیاندا لانیکەم 600 کەسیان تێدابووەو تا ئێستاش بێسەرو شوێنن ، ئێستا روون بۆتەوە هەموویان لەوچاڵەدا بەمردوویی فرێدراون .
لە ئیستادا ئەو چاڵە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە ناو نراوە” علو عەنتەر ” وەک باس دەکرێت بەرینی 50 مەترە و قوڵایی چاڵەکە دەگاتە 90 میتر و بە دووری 5 کیلۆمەتر لە باکووری تەلەعفەرەوە دوورە .