راگه‌یێندراوێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر

دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ له‌ رێگه‌ی سیسته‌می ئۆنلاینه‌وه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن نۆره‌ بگرن و بۆ رای كردنی مامه‌له‌كانیان په‌یوه‌ست به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یێندراوێكی نوێدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن له‌ كاتی سه‌ردانی كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌ ئەوانەی کە سرەیان لە10/1تاکو10/15 دانرابوو دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 8/16 سه‌ردانمان بكه‌ن

دەبێت سەرجەم هاوولاتیان لەکاتی سەردانیکردن پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن

ئاگاداری سەرجەم هاوولاتیان وشوفێران بەتایبەتی ئەو هاوولاتیانەی کەناویان تۆمارکرد بوو لە سیستمی ئۆنلاین بۆسەردانیکردنی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر وە سرەیان بۆ دانرابوو لە ماوەی نێوان 10/1 تاکو11/31 دەکەینەوە کەوا دەتوانن لەماوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەشی مۆلەت بکەن بۆ رایی کردنی مامەلەکانیان وە ئەنجامدانی ترایەکان بەو شێوەیەی خوارەوە.

1. ئەوانەی کە سرەیان لە10/1تاکو10/15 دانرابوو دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 8/16
2. ئەوانەی سرەیان بۆدانرابوو لە ماوەی نێوان 10/16 تاکو 10/31 دەتوانن لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە بەرواری8/17 سەردان بکەن
3. ئەوکەسانەی سرەیان بۆدانرابوو لە ماوەی نێوان 11/1 تاکو 11/15 دەتوانن لە رۆژی سێشەممە کەدەکاتە 8/18 سەردان بکەن
4. ئەوکەسانەی کە سرەیان بۆدانرابوو لە ماوەی نێوان 11/16 تاکو 11/31 دەتوانن لەرۆژی چوارشەممە رێکەوتی8/19 سەردان بکەن
5. ئەوکەسانەی مۆلەتی شوفێریان بەسەرچوە وەدەیانەوێت تازەی بکەنەوە پێویست بەسەرەی ئۆنلاین ناکات وەتەنها پێویستی پشکنینی چاویان کردبێت وەراستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆلەت بکەن.
6. دەبێت سەرجەم هاوولاتیان لەکاتی سەردانیکردن پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن وەدەستکێش و دەمامک ببەستن.

ب هاتووچۆی هەولێر
11/ 8 / 2020

Back to top button