له‌ هه‌ولێر هه‌ر كه‌سێك پشكنینی كۆرۆنای كردووه‌ له‌ رێگای ته‌له‌فۆن ده‌توانێت ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی وه‌رگرێته‌وه‌

له‌گه‌ڵ زیاد بوونی رێژه‌ی توشوبووانی كۆرۆنا له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی هاوڵاتیان به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی  هه‌ولێر راگه‌یێندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت كه‌ هه‌ركه‌سێك پشكنینی كۆرۆنای كردووه‌ له‌ رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ده‌توانێت ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی وه‌ر بگرێته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌ێیندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هه‌ولێر داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌وانه‌ی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان ئەنجامداوە،  بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینه‌كه‌ پەیوەندی به‌ دوو ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن.

ئاگاداری گشت هاوڵاتیان دەکەینەوە ئەوانەی کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان ئەنجامداوە لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارانە بکەن خوارەوە بکەن.

٠٧٥٠٢٥٧٩٢٩٢
٠٧٥٠٢٥٧٨٥٨٥

Back to top button