له‌ دهۆك 25 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی 25 تووشبووی كۆرۆنای راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك له‌ راگه‌یێندراوێكدا چاكبوونه‌وه‌ی 25 تووشبووی كۆرۆنای له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی راگه‌یاند،

ته‌ندروستی دهۆك راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ 25 تووشبوو دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆتاییان بۆكراو ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوو ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كران، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌  533 كه‌س و تا ئێستا 781 تووشبووش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك ماون.

Back to top button