به‌رپرسێكی یه‌كێتی: ئه‌گه‌ر داهاتی گومرگه‌كان نه‌بێت ده‌بێت یه‌كێتی ده‌رۆزه بكات تا خۆی بژیێنێت
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌له‌فه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌نده‌لی و هێنانی كه‌ل و په‌لی قاچاغی له دره‌وازه سنوریه‌كانی سنوری یه‌كێـتی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه ده‌بێت داهاتی ئه‌و مه‌رزانه بگه‌ڕێته‌وه پارێزگا یان نێو خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان لێی ئاگادار بن، دلێری سه‌ید مه‌جید به‌رپرسی دارایی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی دارای سه‌رجه‌م ده‌سته‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه گۆڕان ده‌یه‌وێت یه‌كێتی نه‌مێنێت.
دلێری سه‌ید مه‌جید له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات كه ئێمه خه‌باتی رابردوو وهڵابنێن و ده‌ستكه‌وته‌كان له ده‌ستی ئه‌وان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به خه‌لكی بلێن كه ئه‌وان شهفافترن له ئێمه، له كاتێكدا مانه‌وه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌سته به‌و هێزه داراییه‌ی له پشتیه‌تی و هه‌ڵبه‌ت دارایهكهشی له‌رێگای چه‌ند كۆمپانیایه‌كه كه له مه‌رزه‌كانه‌وه كارده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شلێت گۆڕان به‌و داواكاریه‌ی ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌یه كه نه‌مانی یه‌كێتیه چونكه ناكرێت هێزێكی سیاسی گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌كێتی چاوی له‌دستی هیچ لایه‌نێك بێت بۆ به‌خێوكردنی، ئه‌گینا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی مه‌رگی یه‌كێتی بن، زۆر به كوردی پێتان ده‌ڵێم ده‌سه‌ڵاتی مه‌رزه‌كان له ده‌ستی ئێمه‌و كۆمپانیاكانمان نه‌مێنێت ده‌بێت ده‌رۆزه بكه‌ین.
شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی سازدا و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی دیاركرد بۆ ئیداره‌دانی یه‌كێتی بافل تاله‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی جارێكی دیكه دلێری سه‌ید مه‌جیدی كرده‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌له‌فی داریی یه‌كێتی.