په‌كه‌كه هیچ كه‌سێكمان له بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بووه‌ته قوربانی
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پاسه‌وانی سنوری عێراقی بۆردوومانكرد كه له ئاكامدا دوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنور به پله‌ی عه‌مید شه‌هید بووم و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و شایه‌د حالێكیش رایگه‌یاندووه كه كه‌سێك له فه‌رمانده‌كانی په‌كه‌كه به ناوی هه‌ڤال عه‌گید كوژراوه.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌ی په‌كه‌كه پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) رەتیكردەوە، ھیچ ئەندامێكی سەر بە پارتەكەیان لەگەڵ ئەو كاروانەی ھێزەكانی سنووری عێراقی بێت، كە ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆكە بێفڕوانەكەی توركیاوە كرایە ئامانج.
شایه‌د حالێكی رووداوه‌كه كه ته‌رمی قوربانیه‌كانی هێنابوویه نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران رایگه‌یاندبوو كه له ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور، عه‌مید زوبێر حالی برادۆستی له بۆردومانێكی توركیا شه‌هیدبوون. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ش به ناوی هه‌ڤاڵ عه‌گید كه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵایه كوژراوه، له كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان په‌كه‌كه ته‌رمی ئه‌وفه‌رمانده‌یه‌ی گواستۆته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.