تەواوی دەقی دیمانەكەی بارزانی لەگەڵ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست
خواكوڕك
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەدیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی واسنتۆن پۆست، رایگەیاند نه ده‌نگۆیه و نه خه‌ونیشه، ئه‌وه شتێكی راسته‌قینه‌یه و دێته‌دی، له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین، به‌ڵام به ئاشتییانه و به‌بێ توندوتیژی، هەروەها بارزانی دەلێت، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و ئامانجه به‌دیبهێنین، چونكه ئێستا كاتی هاتووه، ئێستا كاتی هه‌نگاوی كرده‌ییه، نزیكه‌ی 6 ملیۆن كورد، ئێمه ده‌ڵێین له “كوردستان” ، نه‌ك “باكووری عێراق” ده‌ژین.
ده‌قی گفتوگۆكه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست
پرسیار: چ داواكارییه‌كتان له ئیداره‌ی نوێی ترامپ هه‌یه؟
بارزانی: وه‌ك كوردستان، پێشبینی ده‌كه‌ین له پاڵپشتیكردنمان به‌رده‌وام بن.
پرسیار: چاوه‌ڕوانی چ جۆره پاڵپشتییه‌ك ده‌كه‌ن؟ مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه چه‌كی قورستان پێ بده‌ن؟
بارزانی: هه‌ردووكیان، هه‌م پاڵپشتی سه‌ربازی، هه‌میش سیاسی.
پرسیار: چ جۆره پاڵپشتییه‌كی سه‌ربازی؟
بارزانی: ئه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له هێله‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ پێویستییانه، له‌گه‌ڵ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها تانك و تۆپی دوورهاوێژیش دابین نه‌كراوه، به‌ڵام له راستیدا پێویستمان به‌و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییانه هه‌یه.
پرسیار: ئێستا پاڵپشتی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكاتان هه‌یه؟
بارزانی: به‌ڵێ، پاڵپشتییه‌كی باشی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكامان هه‌یه و زۆر یارمه‌تیده‌ر بووه.
پرسیار: هه‌روه‌ها راهێنانی سه‌ربازیش؟
بارزانی: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ش راسته.
پرسیار: ئه‌ی چی له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری؟
بارزانی: هه‌ماهه‌نگی و هه‌واڵگری له نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئێمه و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه.
پرسیار: كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی مووسڵ، ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟
بارزانی: یه‌كه‌م هێلی به‌رگری داعش، كه درێژاییه‌كی 100 كیلۆمه‌تر بوو، له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه تێكشكێندرا، دواتر هێزه عێراقییه‌كان به‌ره‌و مووسڵ پێشڕه‌وییان كرد، هێزه‌كانی عێراق كاری باشییان ئه‌نجامدا، چونكه شه‌ڕێكی سه‌خت و خوێناوی بوو، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو، ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه‌یه، كه زۆر سه‌خته ماوه‌یه‌ك یاخود كاتێك دیاریبكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی و ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هه‌رچه‌نده داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه لاواز بووه.
پرسیار: زۆرینه‌ی دانیشتووانی شاری مووسڵ سووننه ئایینزاین و ئه‌وان تێیدا نیشته‌جێن؟
بارزانی: به‌ڵێ، راسته ئێستا ئه‌وانه‌ی له مووسڵ نیشته‌جێن، سووننه‌ن.
پرسیار: شاره‌زایان نیگه‌رانن له داهاتووی شاره‌كه، كه ره‌نگه دوای ئازادكردنی مووسڵ، پشێوی بكه‌وێته نێوان سووننه‌كانی مووسڵ، له‌گه‌ڵ میلیشیا شیعه‌كان؟
بارزانی: رێككه‌وتنه‌كه به‌مجۆره‌یه، كه هێزه شیعییه‌كان نه‌چنه ناوشاره‌كه، له ئێستاشدا ئه‌و هێزانه نه‌چوونه‌ته ناو مووسڵ، به‌ڵكو سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی له‌ناو شاره‌كه.
پرسیار: كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، واتای كۆتاییهاتنی داعشه عێراق؟
بارزانى: ئه‌وه خه‌یاڵه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن وا بزانن به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، داعش له عێراق كۆتایی دێت، ئێمه بینیمان داعش جێگه‌ی رێكخراوی قاعیده‌ی گرته‌وه، رێكخراوی دیكه‌ش دێن جێگه‌ی داعش ده‌گرنه‌وه، ره‌نگه هه‌ر خودی داعش په‌نابباته به‌ر ته‌كنیكی دیكه‌ی وه‌كو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و كاركردنی نهێنی.
پرسیار: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا گوتی، داعش تێكده‌شكێنێت، تێڕوانینی ئێوه بۆ ئه‌وه چییه؟
بارزانی: من ده‌توانم بڵێم ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌گه‌ڵی بۆ تێكشكاندنی داعش، هه‌رچه‌نده ئه‌وه كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وداین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه.
پرسیار: ده‌شێت رووبدات؟
بارزانی: ئه‌وه ته‌نها جه‌نگێگی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ئایدۆلۆژیاوه هه‌یه، ئه‌و جه‌نگه چه‌ند ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی وه‌كو كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كولتووری هه‌یه و فره‌ڕه‌هه‌نده، پێویستی به هه‌وڵی كۆكراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
پرسیار: ئێوه پێشوازی له هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌ن؟ پێتانوایه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكایه؟
بارزانی: هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه هیوای ئه‌مه‌ریكییه‌كانیشه و ئه‌و كاره‌ش په‌یوه‌ندی خودی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه هه‌یه.
پرسیار: ده‌تانه‌وێت هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كوردستان بمێننه‌وه؟
بارزانی: ئێمه پێشوازی له‌وه ده‌كه‌ین، چونكه هاوكار ده‌بێت بۆ رێگریكردن له گه‌شه‌كردنی تیرۆر.
پرسیار: له‌وه نیگه‌ران نین كه دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاشه‌كشه بكه‌ن؟
بارزانی: هیوادارم ئه‌مه‌ریكا هه‌مان هه‌ڵه دووباره‌نه‌كاته‌وه، من له ساڵی 2010 و 2011 به فه‌رمانده سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكام گوت كه له عێراق بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی خۆی له عێراق بكشێنێته‌وه، ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی تیرۆر دێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی پێویستی سه‌ربازییان له عێراق هێشتباوه، داعش نه‌یده‌توانی رومادی و مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكات.
پرسیار: پێگه و هێزی ئێران له كوردستان چه‌نده؟
بارزانی: ئێران په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تیش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
پرسیار: ئایا رێگه به ئێران ده‌درێت ئه‌و هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت؟
بارزانی: له راستیدا، ئێستا پێگه و هه‌ژموونی ئێران له هه‌موو كه‌س زیاتر و به‌هێزتره له عێراق.
پرسیار: ئه‌و هه‌ژموونه‌ی ئێران له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بوو بۆ لادانى سه‌ددام حوسێن له ده‌سه‌ڵات؟
بارزانى: به‌داخه‌وه، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجامدران، هه‌ندێكجار خه‌ڵكانێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕكردن له دژی عێراق و رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حوسێن، بڕیارێكی هه‌ڵه‌بوو، نه‌خێر له راستیدا باشترین و مرۆڤایه‌تیترین بڕیاربوو، به‌ڵام دوو هه‌ڵه ئه‌نجامدران، یه‌كه‌میان ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كارییان به ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی له‌نه‌ده‌ن 2002 نه‌كرد، كاتێك ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی وڵات رێككه‌وتبوون، دووه‌مییان، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هێزێكی ئازادیخوازه‌وه گۆڕان و بوون به به‌هێزێكی داگیركه‌ر.
پرسیار: ئێستا له‌گه‌ڵ توركیا نزیكن و له رێگه‌ی خاكی ئه‌وانه‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن؟
بارزانی: به‌ڵێ راسته، ئێستاش هه‌ر وایه.
پرسیار: به‌ڵام ئه‌مه به دڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق نییه؟
بارزانی: به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی به‌غدا نییه ره‌خنه له ئێمه بگرێت، كاتێك ئه‌وان به نایاسایی بڕیاری بڕینی بودجه‌ی ئێمه‌یان دا، ئێمه‌ش بڕیارماندا نه‌وت هه‌نارده بكه‌ین، به‌ر له بڕینی بودجه ئێمه نه‌وتمان هه‌نارده‌ی توركیا نه‌ده‌كرد.
پرسیار: له‌وه‌ته‌ی توركیا ده‌ستیكردووه به بۆردومانكردنی هێزه كوردییه‌كان له سووریا، كاریگه‌ری له هه‌ڵوێستی ئێوه نه‌كردووه؟
بارزانی: ئه‌و دوو كێشه‌یه په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌وه نییه و دوو بابه‌تی جیاوازن.
پرسیار: ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه، كه خه‌ونی ئێوه راگه‌یاندنی كوردستانی سه‌ربه‌خۆیه، یاخود راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆیه، ئایا تۆ سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نی؟
بارزانی: نه ده‌نگۆیه و نه خه‌ونیشه، ئه‌وه شتێكی راسته‌قینه‌یه و دێته‌دی، له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین، به‌ڵام به ئاشتییانه و به‌بێ توندوتیژی.
پرسیار: چه‌ندی دیكه ده‌خایه‌نێت؟
بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و ئامانجه به‌دیبهێنین، چونكه ئێستا كاتی هاتووه، ئێستا كاتی هه‌نگاوی كرده‌ییه، نزیكه‌ی 6 ملیۆن كورد، (ئێمه ده‌ڵێین له “كوردستان” ، نه‌ك “باكووری عێراق”) ده‌ژین.
پرسیار: باوكی تۆ، مسته‌فا بارزانی، به‌ناوبانگترین سه‌ركرده‌ی كورد بوو؟
بارزانی: به‌ڵێ، ئه‌و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی ده‌كرد، ئه‌و كاته من په‌یوه‌ندیم به ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد، ته‌مه‌نم ته‌نها 16 ساڵ بوو، له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا من پێشمه‌رگه‌م، هیچ گوندێك، شاخ و دۆڵێك نه‌ماوه من پێیدا نه‌ڕۆیشتبم، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشم بۆ ئه‌وه بووه، كه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دابمه‌زرێنم، له‌و رۆژه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش راده‌گه‌یه‌ندرێت، من هیچ پۆستێكی سیاسیم نابێت، چونكه ئه‌وكاته ئامانجه‌كه‌مان به‌دیهاتووه.
پرسیار: ره‌وشی سووریا و داعش، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
بارزانی: روون نییه كێ دۆسته و كێ دوژمن، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا یه‌كگرتوو نییه، ئۆپۆزیسیۆن یه‌كیان نه‌گرتووه، بارودۆخه‌كه شێواوه و من وه‌ك خۆم نازانم چی ده‌گوزه‌رێت، تاكه شت كه روون بێت، ئه‌وه‌یه له‌وانه‌یه رێككه‌وتنی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ له ئارادابێت.
پرسیار: رۆڵی رووسیا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا به پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته؟
بارزانی: رووسيا ده‌زانێت چۆن یاری ده‌كات، ده‌زانێت چی ده‌وێت و له سه‌ره‌تاوه زۆر روون بوو له‌و شتانه‌ی كه ده‌یه‌وێت له سووریا ئه‌نجامیبدات، خاوه‌ن تێگه‌یشتن و رووانگه‌یه‌كی روون بوو، ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی خۆیان هه‌یه.
پرسیار: رووسیا ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت؟
بارزانی: وابزانم نایه‌وێت هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی سووریادا بسه‌پێنێت، به‌ڵام ره‌نگه به‌شێك له خاكی ئه‌و وڵاته ئامانجی ئه‌وان بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌شه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانی تێدایه، زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ش توانییان به‌رگری بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان بپارێزن.
پرسیار: پێتانوایه كه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بێت له ناوچه‌كه؟
بارزانی: له‌و بڕوایه‌دام پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا روون نییه و به‌هێزیش نییه.
پرسیار: ئه‌وه هیچ په‌یامێكی به رووسیا گه‌یاندووه؟
بارزانی: بێگومان.