وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم: نرخی چاره‌سه‌ری تووشبوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت نه‌خۆشخانه‌كان پێیه‌وه پابه‌ند بن

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند بوو كه به هۆی زۆری تووشبوانی كۆرۆنا بڕیاریانداوه كه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش ده‌توانن به داشكانی % 50 ـی نره‌خه‌كانیان تووشبوانی كۆرۆنا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بڵاوبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه وه‌زیری ته‌ندروستی و لێژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان كۆببنه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه د. سامان به‌رزنجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەر نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی گشتییەوە بەناچاری بنێردرێتە نەخۆشخانەی تایبەت، چارەسەرەکەی بەخۆڕایی دەبێت.
هه‌روه‌ها وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان. رایگەیاند تاوەکو ئەمڕۆ 18 هەزار و 200 کەس تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 10 هەزار و 480 کەس چاکبوونەتەوە و 670 تووشبوویش مردوون. هەروەها 7 هەزار و 50 کەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن.