دوای 9 مانگ له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیر كردنی ئه‌مڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر تاوانبارێكی ده‌ستگیر كرد

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك تۆمه‌تبار به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتیه‌ك به‌ ناوی هۆگری كه‌مال محه‌مه‌د له‌ ده‌ستی پۆلیس و یاسا رای كرد و پاش 9 مانگ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌ستگیر كردنی ئه‌مڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر توانی ده‌ستگیری بكات و داوی ده‌ستگیر كردنیشی راگه‌یێندراوێكی بڵاوكره‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ 9 مانگه‌ نه‌ده‌توانرا تۆمه‌تیارێك ده‌ستگیر بكه‌ن توانرا ئه‌مڕۆ ده‌ستگیری بكه‌ن و رووبه‌رووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكرد بەشی پۆلیسی عەنکاوە / بنكەی پۆلیسی شەمامك، زانیاریی لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبارێك بە ناوی (ر.م.ك) كۆكرده‌وه‌ كە 9 مانگ لەمەوبەر لە گەڕەكی سەركارێز لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بە كوشتنی هاوڵاتییەك بە ناوی (هۆگر كەمال محەمەد) و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو.
هه‌وه‌رها گوتیشی بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و توانییان لە ماوەی (2 كاتژمێر)دا تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه‌ تۆمەتباری ناوبراو، دانی ناوه‌ بە تاوانەكەیدا و دواتر بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان بەندكرا و درایە دادگا.
Back to top button