ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە
بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و كۆمەڵێك بابەت گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك بابەت، كۆ ببێتەوە و دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بەشێكی كۆبوونەوەكە دەبێت.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر بابەتە داراییەكان دەدرێت و كۆبوونەوەكەش لەڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانس دەبێت.