ژنێکی ڕەشپێست دەبێتە جێگری بایدن و دۆناڵد ترەمپ بە لاواز وەسفی دەکات

دیموکراتەکانی ئەمریکا، ژنێکی ڕەشپێست وەك جێگری جۆ بایدن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندیدکرد و دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، شۆکبووم بە کاندیدکردنی ئەو ئەدای لاوازە و ناتوانێت کاریگەر بێت.
دوێنێ 11ی ئاب، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، كاماڵا هێرس، ئهندامی ئهنجومهنی پیرانی به جێگری خۆی دهستنیشانكرد بۆ ههڵبژاردنەکانی کۆتایی ئەمساڵ کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەردا بەڕێوەبچێت.
لە یەکەم کاردانەوەیدا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، شۆکبووم کاتێك زانیم کاماڵا هێرس وەك جێگرەوەی بایدن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەڵبژێردراوە، چونکە ئەو ترسناکترین ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە.
ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، کاماڵا هێرس نەیتوانی کاریگەر بێت لە هەڵبژاردنە ناوخۆییە پێشوەختەکەی دیموکراتەکاندا بۆ کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە ڕکابەری سەرسەختی جۆ بایدن بوو بەڵام نەیتوانی سەرکەوتوو بێت، چونکە ڕۆڵێکی لاوازی هەبوو لە بانگەشەکانیدا.
میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن؛ یەکێك لە سیفەتەکانی هێرس نهرمونیانییه، كه ئهمه پێچهوانهی بایدنه، بۆیه دهبێته پاڵپشتیكارێكی باشی بایدن بۆ ههڵمهتهكەی لهم چهند مانگهی لهبهردهمیاندا ماوە.